62 کەلتور

ژێوار ڕەشید خەڵاتی ڕادیۆی سوێدی 2024 دەباتەوە

03:00 - 17/04/2024

زەمەن _ کەلتوور

 

گۆران مەریوانی

ئێستێ کۆمێتەی هەڵسەنگاندنی ڕۆمان لە ڕادیۆی سوێد ڕایگەیاند، هاوکات دەمی نووسینی ئەو چەند دێڕە گفتوگۆ دەگەڵ ڕۆماننووس دەکا، خەڵاتەکە خوێنەران و گوێڕادێرانی نووسەرن کە دەنگیان بە زۆرینە بۆ ئەو داوە، بە واتایەکی تر، خەڵاتی خوێنەران و گوێڕادێرانی ڕادیۆی سوێدە. خانم سارا گرێن، یەکێ لە خوێنەرانی ئەو، باسی سروشتی لە کن نووسەر بە دڵ بووە، پرسی کرد: هەڵبجە چۆن شارێکە؟ نووسەر: “شارێکە وەک گشت شارێکی تر کە جەنگ وێرانی دەکا. لێ ئەز حەز دەکەم لە خانم گرێن بپرسم: گەر تۆ بتەوێ درێژە بەو دیرۆکە بدەیت چۆن دەکەیت؟”
پیرۆزە. 
لە چاوەڕوانی ڕۆمانی داهاتووی نووسەر ژێوار ڕەشید-دا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن