1404 کوردستان

لە سلێمانی کۆشکێکی تەمەن سێ هەزار ساڵ دەدۆزرێتەوە

03:42 - 28/05/2024

زەمەن _ سلێمانی 

 

 لە پارێزگای سلێمانی لە نزیکی ڕووباری سەرچنار و قولەرەیسی کۆشکێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، دڵشاد زاموا سەرۆکی تیمی پرۆژەی شوێنەواری دێکۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە نزیک رووباری سەرچنار و قولەرەیسی شوێنێک بۆ توێژینەوە تەرخانکرابوو، لە پاش توێژینەوەکان، کۆشکێک لەو شوێنەدا دۆزراوەتەوە کە تەمەنی سێ هەزار و 500 ساڵە، کۆشکەکە لەلایەن گەلی لولووەوە دروستکراوە

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، کە کۆشکەکە لەلایەن گەلی لولووەوە دروستکراوە و دێرینترین گەلی ناوچەی پارێزگای سلێمانین و پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا لەم ناوچەیەدا ژیاون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن