32 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی : زمانمان هەبوونمانە

06:30 - 21/02/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی زمانی دایکدا رایگەیاند، جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکەنەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".

ئەمرۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک رایگەیاند،"له‌ رۆژى جيهانی زمانى دايكدا، جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنى زمانى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌.".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زمان پێكهاته‌يه‌كى سه‌ره‌كی ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كولتووريمانه‌، ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ين و بايه‌خ و گرنگى پێويست به‌ پێشخستنى بده‌ين".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن