گهنجێكی 28 ساڵ؛ بەهۆی شەڕی دوو خێزانەوە کوژرا
07:51 - 21/02/2025
زهمهن - كهركوك
لە شارۆچکەی
خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، گەنجێکی 28 ساڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان
دوو خێزان کوژرا.
سهر له ئیوارهی ئهمڕۆ ھاوڵاتییەک لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشت و سەیران، لە دەروازەی
خورماتوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و کوژرا.
بهگوێرهی ئهو
زانیاریانهی "زهمهن" دهستیكهوتووه، لە نزیک دەروازەی شارۆچکەی
خورماتوو لە نێوان دوو خێزان لە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی شەڕ و ئاڵۆزیی
دروستبووە. پاشان شەڕ و ئاڵۆزییەکان تەشەنەیان سەندووە
و دەستڕێژی گولـلە کراوە، بەهۆیەوە رەحمان عەدنانی 28 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
ووداوەکە بە دیاریکراوی
لە دەروازەی نەجولی خورماتوو روویداوە و ھاوڵاتییەکە بۆ گەشت رۆیشتووەتە ناوچەکە و
لە کاتی گەڕانەوەیدا ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گوللـەی لێکردووە و دەستبەجێ گیانی .لەدەستداوە،
تەرمەکەشی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کراوە.
ئەو کەسەی تەقەی
کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و هێزی ئەمنی لە نزیک ماڵی ئەو دوو خێزانە جێگیرکراون
بۆ ئەوەی رێگری لە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان بگیرێت.