نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆیان نیە بەزمانی خۆیان بخوێنن
10:56 - 21/02/2025
زەمەن -
کوردستانی
رۆژی 21-2ـی هەموو
ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو رۆژە
بەرز رادەگرن. لە جیھاندا 6 ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە
و زۆرترین خەڵك قسە بە 100 زمان دەكەن، زمانی كوردیش لە پلەی 59-یەمین زمانی جیهاندایە.
رێکخراوی یۆنسکۆی
سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی
زمانی دایک ناساند و، ئەو رۆژەی وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانیانی بەنگلادیش بە رۆژی
زمانی دایک دیاری‌کرا.
ساڵی 2000 بۆ یەکەمجار
یادی ئەم رۆژە مێژوویی و جیھانییە کرایەوە. یۆنسکۆ ھۆکاری ھەڵبژاردنی رۆژێکی جیھانی
بۆ زمانی دایک، بۆ ھاوکاریکردنی فرەچەشنی و فرەڕەنگی زمان و کولتوورەکان گەڕاندەوە.
لە ئێستای جیهاندا
نزیکەی 40٪ـی خەڵکی جیهان دەرفەتی ئەوەیان نییە بە زمانی دایک بخوێنن یان بنووسن کە
باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکن لەو رێژەیە.
لەم رۆژه‌دا بۆ
باشتركردنی زمانی كوردی، له كوردستان به گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی
چالاكی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و شاره‌زایانی بواری زمانیش هۆشداری
ده‌ده‌ن له‌وه‌ی زمانی كوردی له ره‌وشێكی خراپ دایه.
له عێراق زمانی
كوردی دووه‌م زمانی ره‌سمییه و له باشووری كوردستان زمانی ره‌سمی حكومه‌ت و خوێندنه.
له سوریا زمانی كوردی دانی پێدانه‌نراوه، به‌ڵام كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان
زمانی كوردی وه‌ك زمانی ره‌سمی به‌كاردێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگییه‌كی زۆر به
زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن.
له جیھاندا 6
ھه‌زار زمان ھه‌ن، زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی پیتی
نووسینیان نییه و ته‌نھا له قسه‌كردندا به‌كاردێن، 200 بۆ500 زمانیش مه‌ترسی له‌نێوچوونیان
له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن خۆیان له‌به‌رده‌م ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتنه‌كان
رابگرن.
رۆژی جیهانیی
زمانی دایك له‌چییه‌وه هاتووه؟
رۆژی جیھانی
زمانی دایك، له رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی 1952ی به‌نگلادیش (رۆژھه‌ڵاتی پێشووی
پاكستانی به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ساڵی 1952 ژماره‌یه‌ك
قوتابی زانكۆی داكا دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، 11 كه‌س به‌ده‌ستی
ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران، ساڵی 1956 ده‌وڵه‌ت به‌ناچاری دانی به زمانی
به‌نگالیدا نا.
رێكخراوی یۆنسكۆی
سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھه‌موو ساڵێكی وه‌ك
رۆژی جیھانی زمانی دایك ناساند و ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك بیرھێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی
به‌نگلادیش به رۆژی زمانی دایك دیاریكرا.