1056 کوردستان

شوێنى زەوییەکان بۆ فەرمانبەران دیاریکراوە لە هەولێر و سلێمانى ئاشکراکرا

07:53 - 02/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی زەوییەکان، خاوەندارێتی زەوییەکان و ڕووبەری ئەو زەوییانەی کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت، دیاریکراوە و ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.

ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران لە بڕیارەکەی حکومەت بۆ دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، زەوییەکان کشتوکاڵین و لێژنەیەک پێکهێنراوە و ژمارەی زەوییەکان، ڕووبەرەکانیان و خاوەندارێتیان ساغکراوەتەوە. بە نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراوە، تاوەکو ڕەزامەندیی لەسەربدات. 

ئەو زەویانەی بڕیارە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی دەوروبەر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن، دەکەونە ئەم شوێنانە:

- سەر ڕێگای هەولێر-گوێر
- کانی قرژاڵە لە سەر ڕێگای مووسڵ
- بەشێک لە زەوییەکانی ناحییەی دارە شەکران
- زەوییەکانی پشت گوندی گردە ڕەش لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک

لەلایەکی دیکەوە: ئەو زەوییانەی لە سلێمانی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن دەکەونە ئەم شوێنانە:
- هەواری لاوان لەسەر ڕێی تانجەرۆ-قەرەداغ
- هەواری فەرمانبەران لەسەر ڕێی تاسڵوجە-دووکان
- قولەڕەیسی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن