دوو حیزبی نوێ بۆ به‌شداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاد بوون
09:51 - 22/06/2024
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
لەو ماوەیەی درێژکراوەتەوە
بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدان، دوو حزب و 20 كاندیدی دیکە زیاد
بوون.
کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دووەمجار دەرگای ناو تۆمارکردنی حزب و كاندیدان ی
لە 8-6 بۆ 13-6 درێژ کردەوە، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی
24-6-2024.
وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای، ئاشكرایكرد كه ئەگەرچی ناتوانین ناوی حزب و كاندیده‌كان ئاشکرا
بکەین، بەڵام لەو ماوەیەی درێژکراوەتەوە بۆ ناو تۆمارکردن تا ئێستا دوو حزب و بیست
پاڵێوراو ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە.
بڕیاربوو ڕۆژی
10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینی پارتی دیموکراتی
کوردستان لەسەر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی و دەستکاری کورسی کۆتای پێکهاتەکان هەڵبژاردن
لەو وادەیەدا نەكرا.
پێده‌چێت ئه‌م
هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ی داهاتوو به مه‌رسومێك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی
نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكات.