349 کوردستان

یەکێتی بەهەمانشێوەى لاهوور شێخ جەنگى هێرش دەکاتەسەر نێچیرڤان بارزانى

06:12 - 25/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ سێشەممە لێپرسراوى مەکتەبی هەڵبژاردنى یەکێتى رایگەیاند، دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کاریگەریی بەسەر قەوارەى هەرێمەوە هەبووە.

 

رزگار حاجى حەمە، لێپرسراوى مەکتەبی هەڵبژاردنى یەکێتى راشیگەیاند، ئۆباڵى مەترسییەکانى سەر هەرێمى کوردستان لە ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن لە ئەستۆى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە.

 

گوتیشى "هیچ بیانوویەک بۆ ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن نییە".

 

ئەم قسانەى لێپرسراوى مەکتەبى هەڵبژاردنى یەکێتى لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لاهوور شێخ جەنگى سەرۆکى لیستى بەرەى گەل هەمان لێدوانى دا و هێرشى کردەسەر نێچیرڤان بارزانى و هۆکارى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى خستە ئەستۆى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن