ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم راگیرا
10:12 - 26/06/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى گشیتیى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆکارێکى نادریان لە کۆمپانیاى داناغازەوە کوژاندنەوەى گشتیى کارەبا روویداوە و بەوهۆیەوە ناتوانن بەرنامەى دابەشکردنى کارەبا جێبەجێ بکەن.
ئەندازیار غالب مارف بەرێوەبەری کۆنترۆڵى کارەبای سلێمانى رایگەیاند، كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەكۆمپانیای داناغاز بەهۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز روویداوەو بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوەو ناتوانرێرت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەین.
دەشڵێت، لەئێستادا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بەهۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی داناغاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
زەمەن لە سەرچاوەیەک لە داناغازەوە زانیویەتى، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم راگیراوە و هەرکاتێک کێشە تەکنیکییەکە چارەسەرکرا، غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمێهانى کارەبا دەنێرن و دۆخى کارەبا ئاسایى دەبێتەوە.