134 کوردستان

ئەنجوومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە پرسى مووچە و رەوشى کارەبا دوو تەوەرى سەرەکى دەبن

10:27 - 26/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی مووچە و بەبانکیکردن و هەروەها کارەبا و گەڕانەوەی حاجیان.

 

بەگوێرەی کارنامەی ئەمڕۆی کۆبوونەوەکە، رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی داشكاندنی رێژەی 20%ى قەرزی سەر هاووڵاتیان تاوتوێ دەکرێت.

 

لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە رەوشی حاجیانی ئەمساڵ و تەواوبوونی رێورەسمەکە دەخرێتەڕوو.

 

لە بڕگەى سێیەمى کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە، پرسى مووچە و بە بانكیكردنی مووچەخۆران و هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن