نوێترین زانیارى لەسەر مووچەى مانگى شەش گەیشت
10:52 - 26/06/2024
زەمەن - کوردستانى
ماوەى هەفتەیەکە بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق و تاکو ئێستا حکومەتى هەرێم لیستى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى نەناردووە بۆ بەغدا.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم داواى لە بەغدا کردووە مووچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان بنێرێت ئینجا ئامادەن لیستى مووچەى مانکى شەش رەوانەى بەغدا بکەن.
زەمەن لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتى داراییەوە زانیویەتى، وەزارەتى دارایى هەرێم ناردنى لیستى مووچەى مانگى شەشى بەستووەتەوە بە ناردنى مووچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکانەوە، داواشیکردووە لەم هەفتەیەدا بینێرێت تا بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنى بکەن و لەگەڵ ناردنى مووچەى مانگى شەشیش، دیسانەوە کێشە بۆ مووچەى هێزە ئەمنییەکان دروست نەکەن.