102 کوردستان

کۆمسیۆن: دیاریکردنى 20ى ئۆکتۆبەر رۆژێکى گونجاوە بۆ هەڵبژاردن و ئامادەکاریى دەستپێدەکەین

11:59 - 26/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و دەڵێت، کاتەکە زۆر گونجاوە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، راگۆڕینەوە لەنێوان کۆمیسیۆن و سەرۆکایەیی هەرێمی کوردستان هەبووە و لە ئەمڕۆوە "دەست بە کارەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن