لێپرسراوی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ "زەمەن": ئەمڕۆ بۆچونمان لەسەر رۆژی هەڵبژاردن دیاریدەكەین
12:02 - 26/06/2024
زەمەن – هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی پرسی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان و چەند بابەتێكی دیكە دەكات.
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و بڕیاریدا رۆژی 20ی 10ی 2024 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەبارەت بە وەرگرتنی بۆچونی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رۆژی هەڵبژاردن؛ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە "زەمەن"ی وت: بۆچونی شەخسیم ناتوانم بڵێم، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوەو هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین".