کەشناسى هەرێم: ئەم دوو رۆژە خۆڵبارین دەبێت
12:17 - 26/06/2024
زەمەن - کوردستانى
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
راشیگەیاند، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سوک، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46
بەشى پێشبینى / 26- 06- 2024