141 کوردستان

گرفتەکەى داناغاز چارەسەرکرا و دۆخى کارەبا ئاسایى دەبێتەوە

01:11 - 26/06/2024

زەمەن - کوردستانى

بەیانى ئەمڕۆ کارەباى نیشتمانى کوژایەوە و بەڕێوەبەرایەتى گشیتیى کارەباى سلێمانیش رایگەیاند،  بەهۆکارێکى نادیار لە کۆمپانیاى داناغازەوە کوژاندنەوەى گشتیى کارەبا روویداوە و بەوهۆیەوە ناتوانن بەرنامەى دابەشکردنى کارەبا جێبەجێ بکەن.

 

کەمێک پێش ئێستا داناغاز رایگەیاند، گرفتەکە تەکنیکى بووە و چارەسەریان کردووە، دەستکەن بە هەناردەکردنى غاز بۆ وێستگەکانى کارەبا، بەوەش کارەباى نیشتمانى چارەسەر دەبیت و وەکو پێشترى لێدێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن