171 کوردستان

لە ئەنجوومەنى وەزیران بەزۆرینەى دەنگ پێشوازى لە وادەى دیاریکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرا

01:45 - 26/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

پێشەوا هەورامانى گوتەبیژى حکومەتى هەرێى کوردستان، لەبارەى دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پێشوازی لە وادەی دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاریەکین بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن