رێکخەری ژوری قانونی گۆڕان: پێویستە وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانى و لیستەکان درێژ بکرێتەوە
02:36 - 26/06/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات دوای دەرکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دیاریکردنی رۆژی ٢٠ی ١٠،کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش وادەى پێکهێنانى هاوپەیمانى و تۆمارکردنى لیستەکان درێژ بکاتەوە و ماف بە لایەنە سیاسیەکان بدات لیستى کاندیدەکان هەموار بکەنەوە.
چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایی گۆەان سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردن چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتى دەکاتەوە: بەهۆی ململانێی نێوان یەكێتی و پارتییەوە هەڵبژاردن دواکەوتەوە و ئەوان بەرپرسن لەم دۆخەى لە ئارادایە، ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆى هەمان ململانێى ئەو دو حیزبەوە هیچ گرەنتییەك نیە كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگەكانی (9 یان 10) ئەنجام بدرێت و جارێكی دیكە دوانەخرێتەوە.
رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش وادەى پێکهێنانى هاوپەیمانى و تۆمارکردنى لیستەکان درێژ بکاتەوە و ماف بە لایەنە سیاسیەکان بدات لیستى کاندیدەکان هەموار بکەنەوە، چونکە لەو وادەیەى پێشتر دانرابو هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا.