هەڤاڵ ئەبوبەکر: فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه و نابێت
03:35 - 26/06/2024
زەمەن _ سلێمانی
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند: فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ کاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه و نابێت، تەنها هێڵەکانی تورکیا به بڕیارێك ناهێڵرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، جگه له هێڵه‌كانی توركیا كه ئێستا به‌بڕیارێك ناهێڵرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن هه‌مو هێڵه‌كانی دیكه گه‌شتیان بۆ سلێمانی هه‌یه و ژماره‌ی گه‌شته‌كانیان زیادكردوه.
وتیشی: "هه‌موان دڵنیا ده‌كه‌مەوە كه سلێمانی ئارامترین و ئاسایشترین پێگه‌ی جوگرافییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، به به‌رپرسیارێتییه‌وه ئه‌م رسته‌یه ده‌ڵێم، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی مه‌ده‌نییه و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه و نابێت".
لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023وه تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی به‌ڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخستوه و له‌ئێستاشدا ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ حەوتی کانونی دوەمی ساڵی 2025 درێژكراوه‌ته‌وه.