چوار خانمە پزیشکی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی نایابیان بەدەستهێنا
03:57 - 26/06/2024
زەمەن _ سلێمانی
چوار خانمە پزیشکی سلێمانی بە پلەی نایاب لەسەر ئاستی عێراق لە بۆردی عەرەبی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە چوار خانمە پزیشکی پسپۆڕی بواری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون کرد کە لەسەر ئاستی عێراق توانیان پلەیەكی نایاب بەدەست بهێنن و بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە (د.ئەڤین سەعدی داود) لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی توانی پلەی یەكەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنێت.
هەوەها هەریەکە لە (د.ژیان مەحمود محەمەد جاف) توانی پلەی سێیەم و (د.ڕاز سیروان حەمە شەریف) پلەی شەشەم و( د.هۆزان محەمەد ) توانی پلەی نۆیەمی بۆردی عەرەبی بەدەست بهێنن.