276 کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی هەرێم: بەشە خۆراكێكی نوێ‌ دابەش دەكرێت

03:46 - 01/07/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم    بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و رادەستكـردنی پارەی لیستی مانگی حوزەیران.

 

 لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی تەمووزی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بازرگانی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە، داوای لە بریکارەکانی خۆراک کردووە بە مەبستی وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و رادەستكـردنی پارەی لیستی مانگی حوزەیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بکەن و  دەست بكەن بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی نوێ‌.

هەروەها باسی لە ماددەکانی بەشەخۆراکەکە کردووە کە بریتین لە: ( زەیت یەك لیتر ( ٩٢٠ گرام )، شـــەكـر كیلۆگرام ، نیســـــك ٥۰۰ گرام، ئــارینۆك ٥۰۰ گرام، بـــرنج دوو كیلۆ و نیو، دۆشاوی تەماتەی ٤۰۰ گرام.

لەبارەی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

دەشڵێت، برنج لە سێ کیلۆوە بۆ ٢.٥ کیلۆ کەمکراوەتەوە و لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەم، دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراکی شەشەم دابەش دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن