338 کوردستان

عێراق مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکان بەیەکەوە دەنێرێت؟

07:56 - 01/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران تاوەکو ئێستا پەسند نەکردووە، پێشنیازێک خراوەتە بەردەم سوودانی کە بەبێ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی وەزارەتەکە ئەو دوو مووچەیە خەرج بکات. 

بەگوێرەى زانیارییەکان، پێشنیازەکە بەو شێوەیەیە کە "لیستێکی نوێی مووچە بۆ هێزە ئەمنییەکان، لەنێوان دیوانی چاودێریی وەزارەتەکانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کە چارەسەری تێبینییەکانی دارایی فیدراڵی تێدابێت، ئامادە بکرێت."

بە گوێرەی پێشنیازەکە "لە 60 رۆژدا دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی وەزارەتەکان لەوبارەیەوە کۆببنەوە و تێبینییەکان چارەسەر بکەن و لیستە نوێیەکە بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن."

لەو ماوەیەی تاوەکو تێبینییەکان چارەسەر دەبن، "داوا لە سوودانی کراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران-ی هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکات." ئ

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن