748 کوردستان

سەعدى پیرە: سەربازەکەى دژەتیرۆر بە هەشت وەرەقە بازاڕەکەى هەولێرى سووتاندووە

08:12 - 01/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەعدى ئەحمەد پیرە گوتەبێژى یەکێتى نیشتمانى کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێمى کوردستان دەستگیریان کردووە کە گوایە سەر بە دژەتیرۆرى سلێمانییە، پێشتر لێى ئاگادارکراوینەتەوە و ئەو کەسەیان دەرکردووە و هەموو ئیمتیازاتێکیان لێ وەرگرتووەتەوە.

 

راشیگەیاند، ئەو کەسە دواى ئەوەى دانى بە تاوانەکەیدا ناوە هاوکارى هێزە ئەمنییەکانى عێراقى کردووە بۆئەوەى هەموو ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەکان دەستگیر بکرێن.

 

سەعدى پیرە گوتیشى، ئەو کەسە خۆى دانى بەوەدا ناوە بە هەشت وەرەقە ئەو کارەى کردووە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکى بە دژەتیرۆر و یەکێتییەوە نەماوە ئەوکاتەى ئەو کارەى کردووە.

 

ئەوەشى راگەیاند، تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە هەبوونی دەست لە ئاگرکردنەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بەشێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن