650 کوردستان

لیوا شێرزاد کافرۆشی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک دەستنیشانکرا

09:49 - 01/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

فەرماندەی پێشووی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق، کە کوردە بە بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکە و لە شوێنی لیوا کاوە غەریب، دەستنیشانکرا. 

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا روکن شێرزاد کافرۆشی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی 10ـی سوپای عێراق، بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک دەستنیشانکراوە، ئەمەش دوای خانەنشینبوونی لیوا کاوە غەریب.

بەگوێرەى زانیارییەکان، شێرزاد کافرۆشى تەنیا واژۆی وەزیری ناوخۆی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی دەستبەکارببێت.

لیوا شێرزاد عەزیز کافرۆشی، پێشتر ژمارەیەک پۆستی لە وەزارەتی بەگریی عێراق وەرگرتووە، لەوانە جێگری فەرماندەیی فیرقەی پێنجی پیادەی عێراق، فەرماندەی فیرقەی 20ـی عێراق، لەساڵی 2017 کراوەتە فەرماندەی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق لە پارێزگای کەرکووک، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا.

لیوا روکن شێرزاد عەزیز کافرۆشی، لەدایکبووی ساڵی 1971ـی کەرکووکە، کۆلێژی سەربازیی لە قەلاچوالان لە پارێزگای سلێمانی تەواوکردووە و ماستەری لە زانستە سەربازییەکانی کۆلێژی جەنگ بەدەستهێناوە.

رۆژی پێنجشەممە، 27ـی حوزەیران کراوە، لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەرى گشتیی پۆلیسی کەرکووک کە لە پشکى کوردە، کاروبارەکانى بەڕێوەبردنى پۆستەکەى رادەستى عەمید فەتاح خەفاجى کرد، کە یاریدەدەریێتی.

لە 15ـی نیسانى 2021ـەوە لیوا کاوە غەریب پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیی پۆلیسی کەرکووکى لەسەر پشکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن