478 کوردستان

شۆفێری مینی پاسەکە گیانی لەدەستدا

01:36 - 10/08/2024

زەمەن - سلێمانی

لە ناحیەى خەلەکان مینى پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرنشین بریندار بون، بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەڵێت: هیچ کەسێک گیانى لەدەست نەداوە.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ لە وەرگەڕانى مینى پاسێک لە ناحیەى خەلەکان نۆ سەرنشین بریندار بون و لەو ژمارەیەش برینی دو کەسیان سەختە.

بەپێی وتەى وتەبێژى هاتوچۆى راپەڕین؛ 14 کەس لەناو مینى پاسەکەیا بون، 11 کەسیان بریندار بون و شۆفێرەکەیشى بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەسداوە، 10 بریندارەکەى دیکەیش چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان ئەوەشى ئاشکراکرد، سەرجەم سەرنشینەکان کوردن و رەوانەى نەخۆشخانەى خەلەکان کراون و برینى بەشێک لە بریندارەکان سەختە و بڕیارە رەوانەى شارى سلێمانى بکرێن بۆ چارەسەر.

هەر لەبارەى روداوەکەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەڕی خێرا بە کەی ئێن ئێن،ى وت ئێستا سێ تیممان لە سلێمانییەوە رەوانەى  خەلەکان کردوە، دۆخى بریندارەکان سەختە و دەھێنرێنە نەخۆشخانەی شار بۆ چارسەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن