945 کوردستان

بەپەلە.. پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری راگەیاند

03:33 - 16/09/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاسەواردا، باندێكی چوار كەسییان دەستگیركردووە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق دوای ئەوەی زانیاریان دەستکەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاسەواردا دەگەڕان و لەناو ماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسەوارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سڵێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 بڕگەی 4 لە یاسای ژمارە 5 ی ساڵی 2021 ی شوێنەوار راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن