321 کوردستان

شاندى هەرێم بۆ پرسى مووچەى مانگى هەشت گەیشتنە بەغدا

08:12 - 16/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق بە زەمەنى راگەیاندن شاندێکى حکومەتى هەرێم کە لە وەزارەتى دارایى و وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم پێکهاتوون، ئێوارەى ئەمڕۆ گەیشتوونەتە بەغدا.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، تائێستا لیستى مووچەى مانگى هەشتى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نەگەیشتووەتە وەزارەتى دارایى عێراق.

 

ئەوەشى راگەیاند، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەى ناردنى مووچەى مانگى هەشت، شاندەکەى هەرێم باسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشنانى پێشمەرگەش لەگەڵ عێراق دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن