112 کوردستان

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق: کۆمپانیاى کار رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبات

09:17 - 16/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایدەکات، رۆژانە کۆمپانیاى کار 100 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەباتە دەرەوەى هەرێم.

 

حەسەن سالم، سەرۆکى لیژنەى شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسى لە پەرلەمانى عێراق لە یاداشتنامەیەکدا کە ئاراستى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراقى کردووە نووسیویەتى، کۆمپانیاى کار رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبات و پێویستە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بکرێت، لە پێناو پاراستنى سامانى گشتى و جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.

 

ئەو پەرلەمانتارە لە یاداشتنامەکەدا ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەو دزییە دەچێتە چوارچێوەى تاوانى بە قاچاخبردنى نەوتى و زیانەکانى لەسەر دەوڵەت ملیاران دۆلارە و ئەگەر ئەو سەد هەزار بەرمیل نەوتە بخرایەتە ناو رێککەوتنى چینى (نەوت بەرامبەر ئاوەدانکردنەوە) وڵات لە لوتکەى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا دەبوو.

 

حەسەن سالم لەسەر کۆمپانیاى کار لە یاداشتنامەکەدا نووسیویەتى، لە برى توندترین سزا و گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی،  کۆمپانیاى کار چوار کێڵگەى نەوت و گرێبەستى کارەبا پاداشتکراوە، ئەوەش هاندان و بە یاساییکردنى گەندەڵیی و پێچەوانەى کارنامەى حکومەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن