دژە تیرۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
12:48 - 16/09/2024
زەمەن - مەخمور
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی سوپای
تورکیادا بۆ سەر کەمپی مەخمور، کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت: لە بۆردومانی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە کەسێک کوژراو و دووانی
دیکەش بریندار بوون
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری
کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج
و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات باسی لەوەش کردووە، لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا
بەرپرسی پەکەکە هەیە.