1463 کوردستان

دوو هەزار و 400 عومرەکارى کورد لە سعودیە گیریان خواردووە

09:29 - 16/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەهۆى کێشەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقییەوە، دوو هەزار و 400 عومرەکارى کورد لە سعودیە گیریان خواردووە.

 

مەریوان شێرزاد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای زەوار مەكە لە شاری هەولێر لەبارەى گیرخواردنى ئەو عومرەکارە کوردانەوە لە سعودیە رایگەیاند، هۆكاری راگرتنى ئەو عومرەکارانە لە سعودیە هێڵی ئاسمانی عێراقە، لەدوێنێوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە، دوێنێ دوا گەشت كرا و تاوەكو ئێستا دەستی پێنەكردووەتەوە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، دوو ڕۆژە هێڵی ئاسمانیی عێراق، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە و تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی ڕوون نییە.


بەپێی گوتەی مەریوان شێرزاد، ڕاگرتنەکەى هێڵى ئاسمانیى عێراق دوو تا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە و سەرجەم عومرەكارە كوردەكانیش دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن