راگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
03:53 - 16/09/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و رەتیدەکاتەوە کە رێگربن لە دابەشکردنی فۆرمی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا.
ئەمڕۆ دووسەممە، ١٦یئەیلولی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، هیچ پەیوەندییەکییان بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا نییە و دور و نزیک بەشێک نین لەو بابەتە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا باسلەوەشکراوە، هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردوە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبون".