کەى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەکرێت
07:56 - 16/09/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرێک لە وەزارەتى شارەوانى ئاشکرایدەکات، پێش کۆتایی ئەمساڵ زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەکرێت.
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 30%ی زەوییەکان بۆ دابەشکردن ئامادەکراون. 50%ـی فەرمانبەران و خانەنشینان فۆرمیان گەڕاندووەتەوە.
گوتیشى، پێویستە ڕەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵەوە بۆ شارەوانی بگۆڕدرێت، ئەوەش نزیکەى 65 رۆژى دەوێت، دواى ئەو وادەیە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى زەوییەکان دەکرێت بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا و هەریەکەى 200 مەتر زەوییان پێدەدرێت.
نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی دەوامکردنی 200 مەتری پێدەدرێت.