443 کوردستان

کاتى دابەشکردنى حەوتەم بەشەخۆراک راگەیەندرا

07:27 - 16/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنى بەشەخۆراکى شەشەمى مانگانە تەواوبووە و بەشى حەوتەمى بەشەئاردیش لە تەواوبووندایە، ئێستا ئامادەکارى دەکەن بۆئەوەى بەشەخۆراکى حەوتەم و بەشەئاردى هەشتەم دابەشبکەن.

 

نەوزاد شێخ کامیل راشیگەیاند، ئێستا بەشەخۆراکى حەوتەم لە کۆگاکاندایە و لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا بڕیار لە دابەشکردنى دەدەن و بەسەر بریکارەکاندا دابەشیدەکەن.

 

سەبارەت بە بەشەئاردى هەشتەمیش رایگەیاند، جەردى ئاشەکان دەکرێتەوە و گەنمیان پێدەدرێت، هەرکات ئامادەبوو، بەسەر بریکارەکاندا دابەشیدەکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن