شارەزایەکى کەشناسى: هێشتا پەڵەى نەداوە
06:58 - 21/12/2024
زەمەن - کوردستانى
سەرەڕاى باران و بەفربارین لەم دوو رۆژەى و لە مانگى رابردوودا، بەڵام شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، هێشتا پەڵەى نەداوە.
شاڵاو هیدایەت شارەزاى کەشناسى رایگەیاندووە، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بارانی باش باریوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ پەڵەی نەداوە.
ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە، پێویستە بارانێکى 24 کاتژمێرى ببارێت ئینجا پەڵە دەدات، دەشڵێت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو دوو پارێزگایە کەمتر باران باریوە، لە کۆتایی ئەم مانگە، شەپۆلێکی سەرتاسەریی باران هەیە. ئەگەر گۆڕانکاری تێیدا نەبێت، لە هەموو ناوچەکان پەڵە دەدات.