560 کوردستان

تەرمی کەسێکی بیانی دۆزرایەوە

03:24 - 21/12/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

ته‌رمی كه‌سێكی بیانی له‌ نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان دۆزراوه‌ته‌وه‌، هیچ ئاسه‌وارێكی برین یان گوللـه‌ش به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ نیه‌ و بە مەبەستی توێکاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە زەمەنی ڕاگەیاند: ته‌رمی كه‌سێك كه‌ پێده‌چێت خه‌ڵكی وڵاتی به‌نگلادیش بێت له‌نزیك ماسی فرۆشەکانی تونێلی دەربەندیخان دۆزراوەتەوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد، تەرمەکە شوێنەواری گوللـه‌ و برین بەجەستەیەوە دیارنییە و هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ربخرێت و ناسنامه‌كه‌ی بناسرێته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن