750 کوردستان

بارهەڵگرێک منداڵێکى چوار ساڵانى کرد بەژێرەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

07:15 - 21/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ منداڵێکى تەمەن چوار ساڵ لە گردەگۆزینە، بارهەڵگرێک شێلاویەتى بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

 

هاتووچۆى گەرمیان راشیکەیاندووە، لە نزیک مزگەوتی فیردەوس لە گردەگۆزینە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گیانی لەدەستدا.

 

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا بارهەڵگر بووە لە گردەگۆزینە نزیک مزگەوتی فیردەوس، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی شێلاوە و بەسەختی بریندارى کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن