لهسهر رێگای كهركوك ههولێر هێزه ئهمنیهكان و داعش روبهروی یهكبونهوه
10:25 - 11/09/2024
زهمهن – ههولێر
لەگوندی سێکانیانی باکوری کەرکوک شەڕو روبەڕوبونەوە لەنێوان کەسێک و ھێزە ئەمنییەکان
رویداوە، کە ئەو کەسە داواکراوبوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی ئەندامبونی
لە داعش.
پۆلیسی كهركوك ئاشكرایكرد كه لە ئەنجامی رووبەبوونەوەکەدا کەسە داواکراوەکە
کوژراوەو سێ پۆلیسیش برینداربوون.
عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک به میدیاكانی وت "ئاسایشی نیشتمانی
زانیارییان لەسەر دوو چەکداری داعش لە گەڕەکی سێکانیانی کەرکووک هەبووە کە لەنێو
ماڵێکدا بوون، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون، چەکدارەکان تەقەیان لە هێزەکە
کردووە."
پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردوە،ھێزێکی زۆر رەوانەی ئەو ناوچەیە کراون، چونکە
ھێشتا روون نەبوەتەوە ئەو کەسە بە تەنھا بوە یاخود کەسی تریشی لەگەڵدا بوە ، ھەربۆیە
لێکۆڵنەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.