69 عیراق

سیستمی وزەی خۆر بەقیست دەدرێتە هاوڵاتیان

02:55 - 14/09/2024

زەمەن _ عێراق

 

 وەزارەتی کارەبای عێراق پێشنیازی کردووە سیستمى بەرهەمهێنانى کارەبا لە رێگەی وزەى خۆرەوە بە قیست بدرێتە هاووڵاتییان.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤، ئەحمەد موسا، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق داوایکردووە، دەستپێشخەرییەکى بانکى ناوەندیى کارا بکرێت بۆ ئەوەى سیستمى بەرهەمهێنانى کارەبا لە رێگەی وزەى خۆرەوە بە قیست بدرێتە هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پێشنیازەى وەزارەتەکەى لە دواى ئەوە بووە، بڕیاردراوە سیستمى وزەى خۆر بۆ خانووەکان لە عێراق دابندرێت، تاوەکو ئەو دەستپێشخەرییە کارا بکرێت کە پێشتر بانکى ناوەندیى عێراق لەو بارەیەوە کردوویەتى.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 5ى ئەیلوول، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکى تایبەتى کرد بۆ باشکردنى دۆخى کارەبا کە زیاد عەلى فازل، وەزیرى کارەبا و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئەو کەرتە بەشدار بوون و لە کۆبوونەوەکەدا پلانێک پەسند کرا بۆ ئەوەى سیستمى کارەبا لە رێگەى وزەى خۆرەوە بخرێتە نێو خانووەکان بە ئامانجى ئەوەى گوشار لەسەر تۆڕى نیشتمانیی کارەبا کەمبکرێتەوە.

هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن