270 عیراق

لەدوای روداوەكەی لوبنان... عێراق رێكاری توندی خۆپارێزی لە هاككردن دەگرێتەبەر

09:52 - 18/09/2024

زەمەن - عێراقی

 

بەمەبەستی رێگری كردن لە هاككردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، عێراق رێكاری توندی خۆپارێزی دەگرێتەبەر بڕیاریش وایەی لەدەروازە سنورییەكانەوە دەستپێبكەن.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس كراوە، كە یەكێك لەو بابەتانە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و پارێزگاریكردن لەهەر ئەگەرێكی هاككردن.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە زیادكردنی پشكنینیە ئەمنییەكان كراوەتەوە لەكاتی هاوردەكردنی ئامێرەكان، بۆیە  گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەكان، لە دەروازە سنوریەکانەوە دەستپێدەكات، كەمەبەست لێی دورکەوتنەوەیە لە هەر  ئەگەرێکی هاککردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە و بۆ دوەم رۆژ لەسەریەك، بەتەكنەلۆژیای ئاست بەرز ئیسرائیل ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەجۆری (پەیجەر و هۆكی تۆكی)ـی نێوان ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە، بەهۆیەوە (17) گیان لەدەستدان و زیاتر لە سێ هەزار كەس برینداربون.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن