86 کوردستان

کوردێکی سوننە بوو بە پارێزگاری سنە

02:08 - 18/09/2024

زەمەن:- 

 

 بۆیەکەمجار دوای ٤٤ ساڵ لە مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێران، كوردێكی سوننە مەزهەب دەبێتە پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، ئارش زریەتەن لهۆنی خەڵكی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان له كوبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتەكەی پزیشكیان وەك پارێزگاری سنه دەستنیشانكرا.

لهۆنی تەمەنی ٤٩ ساڵە و پێشتر و لە خولی ١١ هەمینی پەرلەمانی ئێران، نوێنەری شارەكانی پاوه و روانسەر و سولاسی باوەجانی بووه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن