233 عیراق

بەپەلە.. وەزیری نەوت نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی دڵی بۆ کرا

07:46 - 14/09/2024

زەمەن - عێراقى

میدیاکان بڵاویان کردەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەمریکایە، تەندروستیی دڵی تێک دەچێت و بەپەلە نەشتەرگەریی بۆ کراوە، بەپێی زانیارییەکانیش ئێستا دۆخی تەندروستی وەزیر باشە.

 

دووشه‌ممه‌، 9ـی ئه‌یلوولی 2024، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ جێفری بایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری وزه‌ و دەیڤید ساتەرفیڵد، بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی بەیکەر و تێڤێ لوتس، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا كۆ بووه‌ته‌وه‌.

 

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكاندا هێمای بۆ بیست ساڵ له‌ كاری هاوبه‌ش و هاوكاریی له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكادا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی نەوت، وە، کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كردووه‌.

 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاجیاكان كردووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی تێدایه‌.

 

جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت داوایشی له‌ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپاییه‌كان كرد كاری زیاتری وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: تا کۆتایی ساڵی 2028 سووتانی غاز بەتەواوی ڕادەگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن