1485 کوردستان

سبەینێ نەوتى سپى لەم ناوچەیە دابەشدەکرێت

08:27 - 30/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیروان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە نەوتى سپى لە سنوورەکە دابەشدەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى سیروان راشیگەیاندووە، سەرەتا دابەشکردنى نەوت لە گوندەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر سنوری شارۆچکەی سیروان دابەشدەکرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهیچ شێوەیەک بە کارتی شوێنەکانی تر نەوت وەرناگیرێت، داوا لە هاووڵاتیانە دەکەن کە کارتی نەوتەکانیان شوێنەکانی ترە داوای بەشە نەوت نەکەن تا کۆتا هاتنی تەواوی هاوڵاتیانی سنورەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن