511 کوردستان

کاتى دابەشکردنى حەوتەم بەشەخۆراکى مانگانە راگەیەندرا

09:20 - 30/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەرێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری بریکاره‌كانى خۆراك ده‌كاته‌وه‌، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى نوێی خۆراك و ته‌سلیمكردنى پاره‌ى مانگى ئه‌یلوول.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، بەشەخۆراکی ئەم مانگە پێکهاتووە لە ، زه‌یت ، شه‌كر، برنج، نیسك، ماش، ئارینۆك، نۆك و دۆشاوى ته‌ماته‌ش بۆ سه‌به‌ته‌ى هه‌شته‌م دابه‌ش ده‌كه‌ن.

پێشتر به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى خۆراكى هه‌ولێر بڵاویكردبووه‌وه‌، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزاکارد پارەکە بدات، چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن