74 جیهان

بەپەلە... لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر سوریا ١٢ کەس بوونە قوربانی

09:46 - 01/10/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 سوپای سوریا ڕایگەیاند: لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی دیمەشقی پایتەختی سوریا ١٢ کەس کوژران و برینداربوون.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە سوپای سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، چەند ناوچەیەکی دیمەشق روبەڕوی ھێرشی ئیسرائیل بوونەتەوە، ھەرچەندە ھێرشەکان لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریاوە بەرپەرچدراونەتەوە، بەڵام بەھۆیانەوە سێ ھاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نۆی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھێرشەکان زیانی ماددی زۆریان لێکەوتووەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی سەربازیش ئاماژەی بەوەداوە، ھێرشەکان سەعات ٢:٠٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگی و درۆنەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و چەند ناوچەیەکی دیمەشقیان کردووەتە ئامانج، بەڵام زۆرینەی ھێرشەکان لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریاوە بەرپەرچ دراونەتەوە.
تەلەفزیۆنی سوریاش کوژرانی یەکێک لە بێژەرە کچەکانی بەناوی "سەفا ئەحمەد" بەھۆی ھێرشەکەی ئیسرائیلەوە راگەیاندووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن