952 کوردستان

دواى دیارنەمانى گەنجێک بۆماوەى چوار رۆژ دوو هاوڕێى بەتۆمەتى کوشتنى دەستگیرکران

09:21 - 30/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

گەنجێگى قەزاى کەلار ماوەى چوار رۆژە دیارنەماوە و کەس نازانێت چیلێهاتووە، ئەمڕۆ دوو کەس بەتۆمەتى دیارنەمانى دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەرکەوتووە کە کوشتوویانە و شاردوویانەتەوە.

 

گەنجەکەى دیارنەماوە ناوى عەبدوڵڵا ساڵح جەمیلە و دانیشتوی قەزای کەلارە، لە دوێنێوە بە ئۆتۆمبیلە پیکابەکەیەوە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکان، گەنجەکە پێش دیارنەمانى، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بووە، هەربۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوو هاوڕێکەی دەستگیرکراون کە یەکێکیان کارمەندی پێشووی هێزە ئەمنییەکانە.

 

بەگوێرەى زانیارییەکان، دوو گەنجە دەستگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی گەنجەکە و شاردنەوەی تەرمەکەی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن