1640 کوردستان

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی نۆ دیاریکرا

11:41 - 01/10/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 کارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی نۆ دیاریکرد، نرخی ئەمپێڕێک لە نێوان ١١ بۆ ١٢ هەزار دیناردایە.

 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و ڕایگەیاند: به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٢ دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١١ هەزاربۆ ١٢ هەزار دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان ٢٧٠ ب٠ ٢٩٥ کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هەروەها لەبارەی خشتەی خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی یەكەم (٢٤) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن