185 کوردستان

لەمشەوەوە باران بارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات

12:34 - 01/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: لەمشەوەوە نمە باران دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت لەگەڵ چالاکبونى با لە هەندێک ناوچەى جیاواز.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان نیمچە هەور بێت و  لەناوچە شاخاوییەکانیش بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، هەروەها لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمە باران دەبێت کە بەتایبەتى لە سنورى ئیدارەى راپەرین هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە بە شێوەی پچرپچر .

هەر بەپێی پێشبینیەکەی کەشناسی، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور بێت و لە هەندێک ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە ، هەروەک لە هەندێ کات لەناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و  هەڵەبجە و (ناوچەکانی گەرمیان ) ئەگەری چالاک بونی با هەیە بۆ 30 کم/ک.

لای خۆشیەوە سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی خێرای كه‌نداوی عه‌ره‌بی و هاتنی شێیه‌كی زۆر له‌ نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه‌، دره‌نگانێكی ئێواره‌ی سبه‌ینێ و شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ هه‌ندێك كات و بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌بروسكه هه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ئه‌گه‌ری بڕێك ته‌رزه هه‌یه‌".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر :30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29  پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28  پلەى سیلیزى
گەرمیان :  34 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن