ئەمریکا چەک و سەربازى زیاترى رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرد
08:56 - 30/12/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ ئەمریکا 60 بارهەڵگر چەک و پێداویستى سەربازى گەیاندە رۆژئاواى کوردستان، ئەوەش لەکاتێکدایە شەڕ لەنێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات و چەکدارەکانى سەربە تورکیا بەردەوامە.
بەگوێرەى هەواڵێکى کەناڵى ئەلعەرەبیە، 60 بارهەڵگرەکەى ئەمریکا چەک و پێداویستى سەربازییان تێدابووە و لەناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە چوونەتە رۆژئاواى کوردستان.
روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکردووە، درەنگانى شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی بارهەڵگری ئەمریکى، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی پێبووە لە بنکەی سەربازی خەراب جیریی ڕومێلانی باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.
دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکە بارهەڵگرەکەدا لە ئاسمانی ناوچەکەدا چەندین فڕۆکە چاودێرییان کردووە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ کاروانێکی گەورەی سەربازی هاوپەیمانان لەعێراقەوە گەیشتۆتە حەسەکە و دێرەزوور.