1176 کوردستان

شارەزایەکى کەشناسى: شەپۆلێکى باران بارین و هەورەبروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

08:41 - 02/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

شارەزایەکى کەشناسیى دەڵێت، شەپۆلێکى باران بارین و هەورەبروسکەى کورتخایەن هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و کەشوهەوا ناسەقامگیردەبێت.

 

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى دەڵێت، ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو رۆژی دووشەمە 6ى کانوونى دووەمى 2025 لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نزمەپاڵەپەستۆی باکوری ئەفریقا شەپۆلێکی بەھێزی باران و تەرزە و ھەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و باکوری سعودیە دەگرێتەوە و بەشێوەیەکی مامناوەند و لاواز کاریگەری بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی باشور و ناوەراستی عێراق ئەبێت و ناوبەناو تاوە باران و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت بەرێژەی 5 بۆ 15 ملم. 

دەشڵێت، بۆ رۆژی سێشەمە 7ى مانگ، شەپۆلەکە بەلاوازی دەگاتە بەشێکی ناوچەکانی باشوری ھەرێمی کوردستان، ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە لەھەندێ شوێندا ئەگەری نمە باران و ھەورە بروسکەی کورت خایان ئەبێت و رێژەی بارانەکە لەنێوان 0.5 بۆ 3 ملم ئەبێت و بەزووی کۆتای دێت.

ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە، بە گشتی تا ماوەیەکی زۆر و نادیار بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان ئەگەری بارانی باش و شەپۆلی باش نیە و کەشوھەوای وشک و کەمبارانی درێژەدەکێشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن