1238 ئابوری

نرخى دۆلار بەرزبووەوە و شێوازى حەواڵە گۆڕانکارى بەسەرداهات

06:42 - 02/01/2025

زەمەن - ئابورى

 

سەرەڕاى ئەوەى بەبۆنەى پشووەکانى سەرى ساڵەوە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو دارخراون، بەڵام لە گروپاتى تێلەگرام مامەڵکردن بەردەوامە و ئێوارەى ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار بۆ 151,900 دینار بەربزبووەوە لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 151,800 دینار بوو.

 

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بانکى ناوەندیى عێراق، شێوازى نوێى خستنەڕووى دۆلارى راگەیاند، لە شێوازە نوێیەکەدا بەهۆى نەمانى سەکۆى ئەلیکترۆنى بۆ حەواڵەى دەرەکى، شێوازى حەواڵە و کاش نەماوە، تەنیا ئەو بڕە دۆلارە دەنووسرێت کە لە رێگەى ئەو بانکانەى دیاریکراون حەواڵەى دەرەوە کراون لەگەڵ ژمارەى ئەو بانکانە کە حەواڵەکەیان لێوەکراوە.

 

بەگوێرەى خشتە نوێکەى بانکیى ناوەندیى عێراق، ئەمڕۆ لە رێگەى حەوت بانکەوە 283 ملیۆن و 848 هەزار دۆلار حەواڵەى دەرەوە کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن