هەواڵێکی خۆش لەبارەی دامەزراندنەوە
03:09 - 06/11/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دۆسێی
دامەزراندنی گرێبەست و سێ یەکەم و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی
عێراق دەکرێت.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە ٢٧/٨/٢٠٢٤
بەنوسراوی ژمارە ٨١٧/د داوام لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دۆسێی دامەزراندنی گرێبەستەکان
و سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکەنەوە.
باسی لەوەش کردووە، نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی
ژمارە ٣٠٢٦/٢٤٢٧٠١٣ لە ١١/٨/٢٠٢٤ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لەم بابەتە
ئاگادارکردۆتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران داواکاریەکەی
بەنوسراوی ژمارە ٥٠٥٤٩ لە ٢٤/١٠/٢٠٢٤ ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بەمەبەستی
زانینی ڕای وەزارەت لەوبارەوە.